ئینگلتەرا

ڤان دایک وەڵامی رۆی کین دەداتەوە: سوورم لەسەر قسەکانم

ڤێرجڵ ڤان دایک وەڵامی لێدوانێکی توندی رۆی کین دەداتەوە دژی ئەو یاریزانە.

دوێنێ پاش یارییەکەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد، ڤان دایک بۆ میدیاکان وتبووی کە مانچێستەر یونایتد تەنها بەرگرییان کردووە و بۆ ئەوە هاتبوون بەرامبەربوون و کۆڵێک دڵخۆشن بەو خاڵەی بەدەستییان هێنا.

رۆی کین ئەستێرەی مێژوویی یونایتد بۆ کەناڵی سکای سپۆرت، قسەکانی ڤان دایکی بە “لێوان لێو لە لوتبەرزی و نەزانی” ناوبرد و وتیشی “پێویستە بیری نەچێت ئەو یاری بۆ یانەیەک دەکات نزیکەی 30 ساڵە یەک ناسناوی پریمەرلیگی بردووەتەوە
“.

ئەمڕۆ بەرگریکارەکەی رێدز بۆ ئیندیپێندنت لە وەڵامدا وتی

رۆی کینم خۆشدەوێت و قسەکانی لە دڵ ناگرم. ئەو هاندەری مانچێستەر یونایتدە و تێدەگەم بۆ بەو جۆرە وەڵامی دایەوە، بەڵام ئەوەی وتم راستییەکەیە و هیچ لوتبەرزییەکی تێدا نیە. هەر کەسێکیش یارییەکەی بینیبێت دڵنیام هاوڕایە لەگەڵ من. هەرچەندە من لام سەیر نەبوو یونایتد بەو جۆرە یاری کرد، ئەوان لە دۆخێکی باشدا نین و ساڵی رابردوو لەم یاریگایە 7-0 دۆڕان، بۆیە ئاساییە بە خاڵێک دڵخۆش بن”.

 

بەرگرییە توندەکەی یونایتد بە درێژایی یارییەکە بووە هۆی ئەوەی بێ گۆڵ بەرامبەربن و لیڤەرپوول پلەی یەکەمی ریزبەندی لە بەرژەوەندی ئارسناڵ لەدەست بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button