ئیسپانیاگرنگترین

دوا زانیاری؛ ماوەی دوورکەوتنەوەی دەیڤد ئالابا ئاشکرا دەکرێت

ئانچێلۆتی پێویستە بە دوای بەرگریکاری دیکەدا بگەڕێت

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری ریال مەدرید لە یاری شەوی یەکشەممە لە بەرامبەر ڤیاڕیال، بەستەری ئەژنۆی پچڕا.

ریال مەدرید لە دوای تەواوبوونی یارییەکەی ڤیاڕیال کە بە بردنەوەی لۆس بلانکۆس بە ئەنجامی 4-1 کۆتاییهات. پێکانەکەی ئالابای پشتڕاستکردەوە و پێدەچێت، تاوەکو کاتێکی درێژ نەگەڕێتەوە یارییەکان.

تۆنی کروس، یاریسازی مەدرید هەر زوو پاڵپشتی بۆ ئالابا دەربڕی و لە پلاتفۆرمی ئێکس بۆ نووسیوە

دەیڤد ئالابا، تۆم خۆش دەوێت.

هەروەها رۆدریگۆ لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت

پێویستە چاوەڕێی پشکنینەکانی ئالابا بین، بەڵام لە نێوان گێم زۆر نیگەران بوو.

لەلایەکی دیکەوە، براهیم دیاز، کە یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یارییەکە، لەبارەی پێکانەکەی ئالابا روونیکردەوە

دەمەوێت پەیامێک بۆ ئالابا بنێرم، هەموومان لەگەڵتین و هیوادارم کەمترین زیانی هەبێت.

ئێستا مەدرید بەبێ دوو دڵی بەرگریکاری خۆی یاری دەکات، چونکە پێشتر ئیدێر میلیتاو تووشی هەمان پێکان بوو.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، نەشتەرگەری بۆ ئالابا بکرێت و تاوەکو وەرزی نوێ نەگەڕێتەوە یاری کردن. بەمەش کارلۆ ئانچێلۆتی، ناچارە لە گواستنەوەی زستانەدا، بەرگریکاری نوێ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button