عێراقکوردستانگرنگترین

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریزانە کوردەکان تەنیا 17 گۆڵیان کردووە

یاریگا –

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریزانە کوردەکان لە خولەکە تەنیا 17 گۆڵیان تۆمار کردووە، لەکاتێکدا کەمترە لە %10ـی رێژەی گۆڵەکانی خولەکە.

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دوای تێپەڕبوونی نۆ گەڕ، 179 گۆڵ لە خولەکە تۆمارکراون کە تەنیا 17 گۆڵی لەلایەن یاریزانانی کوردەوە تۆمارکراون، دەکاتە %9ـی رێژەی ئەو گۆڵانەی لەم وەرزە لە خولەکە تۆمارکراون.

تەنیا حەفت یاریزان لەم وەرزە توانیویانە تاوەکو ئێستا گۆڵ تۆمار بکەن، کە ئیبراهیم غازی هێرشبەری لاوی کوردی یانەی حدوود بە حەفت گۆڵ هاوشانی ئەیمەن حوسێن پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیان گرتووە.

حەمە ئیتۆ هێرشبەری نەورۆز (4 گۆڵ) و شێرکۆ کەریم و ئاسۆ رۆستەم هێرشبەرانی هەولێر (2 گۆڵ) و ئەحمەد سەبری هێرشبەری نەفت (2 گۆڵ) لەو یاریزانە کوردانەن لەم وەرزە لە خولەکە گۆڵیان کردووە، فەرحان شکور و هیران ئەحمەدیش هەریەکێکیان گۆڵێکیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button