ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

یاریگا –

پزیشکەکان هەواڵی خۆشییان لەبارەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید پێیە و پێیانوایە ڤینی لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەو وادەیەی بۆی دانراوە زووتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان، گەرچی پێشبینی دەکرا تاوەکو نوەڕاستی مانگی فێبرایەر نەتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بتوانێت بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ڤینی لە پێی چەپی تووشی پێکان بووە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەڵام چارەسەرییەکانی کاریگەریی باشیان هەبووە و بوونەتە هۆی ئەوەی ڤینی خێراتر چاک بێتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بۆ سەرەتای ساڵی نوێ بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە ئامادە بێت.

گەرچی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پێداگیری دەکات پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بەڵام دەستەی پزیشکی ریال مەدرید ئامۆژگارییان کردووە، پەلە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان نەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button