ئینگلتەرا

دێ برۆین: دەمەوێت ببم بە باشترین یاریزانی جیهان

یاریگا

کیڤن دی برۆینی، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، دوای پێکانەکەی دەیەوێت وەک باشترین یاریزانی جیهان بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان تووشی پێکان بوو، پاشان  لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر بێرنلی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو ئەویش دوای تەنها 23 خولەک یاریگای جێهێشت.

دی برۆین لە نوێترین دەرکەوتنی لەبارەی داهاتووی دەڵێت

دەمەوێت باشترین بم، بەدڵنیاییەوە لەسەر هەوڵەکانم بەردەوام دەبم و ناوەستم، دەمەوێت لە باشترین تیپدا بم، دەمەوێت باشترین یاریزانی جیهان بم، ئومێدێکی زۆریشم بە داهاتوو هەیە

ناوەڕاستکارەکەی ستیزن دووپاتی کردەوە لە کاتی وەرگرینی چارەسەری، زۆر بە باشی راهێنانی کردووە و گووتی

لە ماوەی چوار مانگی رابردوو هەوڵمداوە ڕێگایەک بدۆزمەوە کە خۆم وەک یاریزانێک بگۆڕم بۆ ئەوەی بتوانم ئەو کارە بکەم کە پێشتر دەمکرد. دڵنیام کاتێک دەگەڕێمەوە باشتر دەبم. هیوادارم بەردەوام بم لە یاریی کردن و دڵنیام لە رابردوو باشتر دەگەرێمەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button