ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەبێ 13 یاریزان گەشتی لیڤەرپوول دەکات

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد بەبێ چەندین یاریزان بەشداری یارییەکە دەکەن

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد رەنگە بەبێ 13 یاریزان بچێتە مێرسیساید و رووبەڕووی لیڤەرپوول ببێتەوە.

فشارێکی زۆر لەسەر ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتدە، ئەمەش دوای دەرکرانی لە چامپیۆنزلیگ و دۆڕانی دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر بایرن میونشن.

ئەرکی مان یونایتد لە ئانفیڵدڕۆد ئاسان نابێت، تایبەت لیڤەرپوول پێشەنگی ئێستای پرێمەرلیگە و 10 خاڵ لە پێشەوەی یونایتدە.

لە هەمان هەفتەی وەرزی رابردوودا، لیڤەرپوول بە ئەنجامی 7-0 لە مان یونایتدی بردەوە و مانچێستەر یونایتدی تووشی شەرمەزارییەکی گەورە کرد.

بڕونۆ فێرناندێس بە هۆی وەرگرتنی پێنجەم کارتی زەرد، بەشداری لە یارییەکە ناکات.

مان یونایتد لیستێک یاریزانی پێککراوی هەیە و پێشبینی دەکرێت گەشتی لیڤەروول نەکەن. یاریزانە پێکراوەکان بریتین لە؛

لیساندرۆ مارتینێز (پێ) – کاسێمیرۆ (ران) – تیرێل مالاسیا (ئەژنۆ) – کریستیان ئێریکسن (ئەژنۆ) – ئاماد دیالۆ (ئەژنۆ) – ڤیکتۆر لیندێلۆف.

مانچێستەر یونایتد لیستێکی دیکەی یاریزانانی هەیە کە گومان لە بەشداریکردنیان دەکرێت. مارکوس راشفۆرد و ئانتۆنی مارسیال بە هۆی نەخۆشییەوە بەشداریان لە یاری رابردووی بەرامبەر بایرن میونشن نەکرد. تاوەکو ئێستا بەشداریکردنیان لە یاری کلاسیکۆی پرێمەرلیگ یەکلایی نەکراوەتەوە.

مەیسن ماونت مانگێکە بەشداری یارییەکانی نەکردوە و گومان لە بەشداریکردنی هاری ماگوایەر و لوک شۆو، دوای ئەوەی لە گێمی دووەمی یاری رابردوو، بەهۆی هەست کردنیان بە ئازار، یاریگایان جێهێشت.

تێن هاخ لە مانگی هەشتەوە جەیدن سانچۆی لە پێکهاتە دوورخستووەتەوە، پێناچێت ناکۆکییەکانیان چارەسەر ببن و بەشداری لەو یارییەشدا ناکات.

لەلایەکی دیکەوە، هەریەکە لە جۆیڵ ماتیپ (ئەژنۆ) – تیاگۆ ئالکانتارا (بنی ران) – ئاندرو رۆبێرتسن (شان) – دیۆگۆ جۆتا (ماسوولکە) – ستێفان بایجێتیچ (پێ) بە هۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.

یاری کلاسیکۆی پرێمەرلیگ یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 19:30 بە کاتی هەولێر لە یاریگای ئانفیڵدڕۆد بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button