ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاگ بۆچی دوور ناخرێتەوە؟

یاریگا

رەنگە ئەمە پرسیاری زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ بە گشتی و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بێت، کە بۆچی سەرەڕای ئەو هەموو ئەنجامە خراپانەی ئەم دواییە، بۆچی تاوەکو ئێستا، ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوور نەخراوەتەوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مانەوەی راهێنەری هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان لە پۆستەکەی، ئەویش سەرەڕای ئەو ئەنجامە خراپانە، مووچەیە 9 ملیۆ پاوەندەکەیەتی، چونکە هەر کاتێک یانەکە راهێنەرەکەیان و ستافەکەیان دوورخستەوە، ئەو کاتە پێویستە لەسەریان نزیکەی 15 ملیۆن پاوەند وەکو مووچەی ئەو راهێنەرە و ستافەکەی پێشکەشی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی بۆ یانەکە لەسەر مانەوەی خاوەنەکانی ئێستا و یەکلایی کردنەوەی خاوەنداریەتی یانەکە دروستبووە، کارگێری ئێستا نایەوێت هیچ دەستکاریەک لە هەیکەلەی یانەکەیان بدەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئێریک تێن هاگ تاوەکو خاوەنە نوێیەکەی ئەو یانەیە، کە پێشبینی دەکرێت سێر جیم راتکلیف بێت یەکلایی نەکرێتەوە، لەسەر پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، یەکلایی کردنەوەی خاوەنداریەتی یانەکەش کاتەکەی نادیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button