ئینگلتەراسعودیە

پیێرس مۆرگان به‌هۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گاڵته‌ به‌ تێن هاخ ده‌كات

یاریگا-

پیێرس مۆرگان هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە خوێ بەسەر برینەکانی تێن هاخ دەکات و دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ بە ئامارێکی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە گاڵتە بە راهێنەرە کەچەڵەکە دەکات.

دوای ئەویە مانچێستەر یونایتد لە کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و چەندان ریکۆردی رەشی تۆمارکرد، پیێرس مۆرگان ئه‌م دۆرانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی به‌ده‌رفه‌ت وەرگرت بۆ ئەوەی گاڵتە بە تێن هاخ بکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە ئێریک تێن هاخ دەکەم، ژمارەی پێوانەیی شکاند، مانچێستەر یونایتد بووە یەکەم یانه‌ی ئینگلیزی لە مێژوودا 15 گۆڵی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لێ تۆماربكرێت’.

ریکۆردێکی دۆنیشی بیری تێن هاخ هێناوەتەوە و نووسیویەتی :’بۆ بیرهێنانەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو پیاوەی ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن یتێن هاخەوە بە زیاده‌ دادەنرا، لە ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا 50 گۆڵی بۆ یانەکە و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمارکردووە، کە زۆرترین گۆڵی یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی جیهانە’.

مانچێستەر یونایتد کە لە پرێمەرلیگ لە پلەی شەشەم دێت، لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە بایرن میونشنی میوانی دۆڕا و ماڵئاوایی لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button