ئینگلتەرا

کاسێمیرۆ نزیکە لە گەڕانەوە

یاریگا

کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر کاسیمیرۆ لە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ لە جامی فا تووشی پێکان بوو و تا ئێستا لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانی بەڕازیلی شەیتانە سوورەکان، دوای چاکبوونەوەی، ئەمڕۆ دەستی بە ڕاهێنانی تاکەکەسی کردووە و بەم زووانە دەتوانێت لەگەڵ هاوڕێکانی ڕاهێنان بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button