ئه‌مریکا

ئێندریک: ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ دوو یاریزانی نمونەیین

یاریگا

ئێندریک یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاڵمێراس، لەگەڵ یانەکەی نازناوی خولی وڵاتەکەی بەدەستهێنا و بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ گۆڵکاری تیپەکەی بوو.

ئەو یاریزانە لاوە باس دوو هاوڕێکەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی واتە ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ دەکات و بە یاریزانی نمونەیی ناویان دەبات.

ئێندریک لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت

ڤینی و رۆدریگۆ یاریزانی سەرنجڕاکێش و نایاب و نمونەیین، هەمیشە لە ئینستاگرام نامە و کۆمێنتم بۆ دەکەن. هەستێکی زۆر خۆشم پێدەبەخشێت کە بزانم ڕۆژێک لەگەڵیان دەبم. زۆر دڵخۆشم و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێ داهاتوو دەکەم

یاریزانە لاوەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

دایکم و هەروەها خوشکەکەم بەردەوام پێم دەڵێن کەسێکی ساردم. خەڵک دەڵێن من دڵی سەهۆڵم هەیە و ئەو بڕیارانەی دەیدەم یان ئەو قسانەی دەیڵێم دەریدەخەن کە من کەسێکی زۆر ساردم، بەڵام من هەمیشە هەوڵمداوە لەگەڵ کەسانی دیکە زۆر لەسەرخۆ بم

 

بابەتی زیاتر

Back to top button