ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

چارەنووسی لیاو بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ یەکلابووەوە

ئەمڕۆ هەواڵی خۆش بە ئەیسی میلان گەیشت بەر لە یارییە یەکلاکەرەوەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ.

تاکە هیوای میلان بۆ گەیشتن بە قۆناغی16ی خولی پاڵەوانەکان بردنەوەیانە لە نیوکاسڵ لە شەوی چوارشەممە و دۆڕانی  پێویستە پاریسە بە دۆرتموند . هەرچەندە ئەرکییان ئەستەمە بەڵام بە هیوایەکی زیاترەوە بەرەو ئینگلتەرا بەڕێ دەکەون پاش ئەوەی ئەمڕۆ راگەیەندرا گڵۆپی سەوز بۆ رافایل لیاو هەڵکراوە تاوەکو لەو یارییە بەشداربێت.

لیاو لە شکستەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئەلەتەنتا بەشدار نەبوو دوای ئەو پێکانەی بەر لە مانگێک تووشی هات، بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئەمڕۆ پیۆلی راهێنەر یارییەکی دۆستانەی لەنێو یاریزانەکانیدا رێکخستووە و دەرکەوتووە ئەو یاریزانە بە تەواوی چاک بووەتەوە.

کێشەی رۆسۆنێری لەو یارییەدا لە هێڵی بەرگریدا دەبێت و فیکایۆ تۆمۆری تەنها دڵی بەرگریکارە کە ئامادەیە. هەریەک لە مالیک سیاو، پیێر کالولو و ماتیا کاڵدێرا سەرجەمیان پێکانیان هەیە.  بەڵام لە هێڵی پێشەوە چاوەڕواندەکرێت سێ هێرشبەرە سەرەکییەکە، ژیرۆ، لیاو و پولیسیچ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button