ئیتاڵیا

جارێکیتر مۆرینهۆ لەژێر هەڕەشەی سڕکردن دایە

خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی رۆما، رووبەرووی سڕکردنێکی دیکە دەبێتەوە لە خولی ئیتاڵی پاش رەخنەگرتن لە ناوبژیوان.

تیمەکەی مۆرینهۆ هەفتەی پێشوو زۆر بە زەحمەت لە ساسۆلۆی بردەوە بەڵام هێرشەکەی بۆ سەر ناوبژیوان ماتیۆ مارسێنارۆ بەر لە ئەنجامدانی ئەو یارییە بوو کاتێک وتبووی

راستیدان دەوێت کەمێک دوو دڵم لە ناوبژیوان. لە سێ یار دیکەدا ئەم ناوبژیوانەمان هەبووە و پێم وانیە لەو ئاستەدا بێت یارییەکی لەم جۆرە بەڕێوەببات.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بانگهێشتی مۆرینهۆی کردووە و داوای روونکردنەوەیان لێکردووە لەسەر قسەکانی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک تاوەکو سزای راهێنەرەکەی پێ دیاری بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕوان دەکرێت سڕکردنەکەی مۆرینهۆ بۆ نزیکەی 10 رۆژ بێت.

سبەی شەو، رۆما و فیۆرەنتینا لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن و لە باری بردنەوەی گورگەکانی پایتەخت دا، جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ئەیسی میلانی خاوەن پلەی سێهەم کەمدەکەنەوە بۆ تەنها دوو خاڵ بە سوود وەرگرتن لە دۆڕانی میلان بەرامبەر ئەتەلەنتا لەم هەفتەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button