ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فێران تۆرێس لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت؟

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەڵوێستی فێران تۆرێس هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان سەبارەت بە رۆیشتنی لە یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئاشكرا كرد.

بەهۆی ناجێگیری ئاستیەوە زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە رۆیشتنی هێرشبەرە ئیسپانیەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا لە ریزەكانی بارسێلۆنا دەكرد.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2021دا فێران تۆرێس لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

گرێبەستەكەی فێران لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت تۆرێس لە گواستنەوەكانی زستانەدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێناهێڵێت، دەیەوێت لە یانەكە بەردەوام بێت، ئەوەشی بە ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە راگەیاندووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هێرشبەرە ئیسپانیەكە دەیەوێت بجەنگێت و تەواوی توانای خۆی بخاتە كار بۆ بەدەستهێنانی پێكهاتەی سەرەكی یانەكە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەواڵە لەلایەن چاڤی هێرناندێز راهێنەری تیپەكە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا، بەوپێیەی کە دەیەوێت ژمارەی یاریزانەکانی دوو هێندە زیاد بکات لە هەموو شوێنەكانی یاریگادا، هاوکات متمانەی بە فێران هەیە و ویستویەتی دڵنیای بکاتەوە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی رۆلی سەرکردایەتی بگێڕێت لە ماوەی وەرزەکەدا.

لە 19 یاری ئەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان فێران تۆرێس توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button