ئه‌ڵمانیا

ئالفۆنسۆ دەیڤز بە مەرج گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن نوێ دەکاتەوە

دەیڤز لە بیانوو دەگەڕێت

یاریگا –

ئالفۆنسۆ دەیڤیس لە بیانوو دەگەڕێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن موینخ و مەرجی هەیە بۆ مانەوەی لە یانەکە.

ریاڵ مەدرید ماوەیەکە چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەستێرە کەنەدییەکە و بە ڕێگەی جیاواز لە هەوڵی قایلکردنی باڤارییەکانە بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ قەڵای سپی و، لە بەرامبەردا بایەرن داواکاری قورسی هەیە لەوانەی گۆڕینەوەی بە رۆردیگۆی ئەستێرەی مێرەنگییەکان.

لە نوێترین پێشهاتدا ئالفۆنسۆ کە ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەسەر دەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی DiaroAsی ئیسپانیی، یاریزانەکە داوای بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی دەکات بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو مووچەیەی دەیڤز داوای دەکات، بەرزترینە لەچاو سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی یانەی بایەرن و جارێ وەڵامەکانی کارگێری یانەکە دیار نیین چی دەبێت بۆ ئەو داوایایە باڵەکەی چەپ.

بە گوێرەی زانیاررەیکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەو وڵاتە، پێشتر لە سەرەتای وەرز کارگێری یانەکە بڕی 12 ملیۆنیان وەک مووچە بۆ دیاری کردبوو، بەڵام بەهۆی رۆشتنی هەسەن ساڵەهمیزیچی بەڕێوبەری وەرزشی بایەرن موینخ، گفتوگۆکان وەستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button