ئیتاڵیا

بالۆتێلی: مۆرینیۆ زۆر قسە دەکات و بێراردیش کوڕێکی باشە

یاریگا

ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەبارەی هێرشەکانی مۆرینیۆ بۆ سەر  دۆمێنیکۆ بێراردی ناوەڕاستکاری ساسولۆ دەڵێت، خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی ڕۆما هەڵە بووە کە دۆمینیکۆ بێراردی کردووەتە ئامانج.

یاریزانەکەی یانەی ئادانا دەمیر سپۆرتی تورکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TV PLAY لەمبارەوە گووتی

مۆرینیۆ زۆر قسە دەکات، بێراردی کوڕێکی باش و لەسەرخۆیە و ئەمەش ستایلەکەیەتی. ئەگەر ئەم یاریزانە لە یاریگا جوڵەیەکی زیرەک بکات، ناتوانێت بە بۆچوونی یەک کەس هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت. بۆ من بێراردی کوڕێکە ڕێز لە یاساکان دەگرێت، هەرچەندە بارودۆخی یارییەکەم نەبینیوە، بەڵام دەلێمەوە یاریدەدەرەکەی مۆرینیۆ هەڵەی کرد کە تۆپەکەی نەدا بە یاریزانی بەرامبەر و کارتی سووری پێدرا

بابەتی زیاتر

Back to top button