ئه‌مریکاگرنگترین

هاندەرانی سانتۆس ئاگریان لە شارەکەیان بەردا

یاریگا

دوای دابەزینی یانەی سانتۆس بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی بەڕازیل، هاندەرانی یانەلە لە شەقامەکانی ئەو شارە ئاژاوەیان دروستکرد و ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و دامەزراوە گشتییەکانی شارەکە بەردا.

یانەی مێژوویی سانتۆس کە یاریزانی گەورەی وەک پێلێ و نێیمار و رۆدریگۆ و چەندان ئەستێرەی دیاری دیکەی بە جیهان ناساندووە، لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە فۆرتالێزا دۆڕا و دوای 111 ساڵ بۆ یەکەمجار دابەزیە خولی یانە پلە یەکەکان.

کارەساتەکەی سانتۆس لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سەریهەڵدا ، دوای دۆڕانەکەی ئەو یانەیە بەرامبەر ئینتەرناسیۆنال بە ئەنجامی 1-7، لەو کاتەوە بەدیار کەوت ئەو یانەیە چارەنوسی خراپە و لە کۆتاییدا یانەکە بۆ جاری لە مێژوودا دابەزی.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، هاندەرانی سانتۆس هەوڵیاندا بچنە ناو یاریگا، بەڵام رێگەیان پێنەدرا. بۆیە هاندەرە توڕەکانی سانتۆس رژانە سەر شەقامەکانی شارەکەیان و ئەوەی کەوتە بەردەستیان ئاگریان تێبەردا و دۆخێکی نەخوازرایان لە شارەکەیان دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button