ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانێكی باڵی راست بگوازێتەوە

سێ ئەستێرەی ئەوروپا ناویان لەسەر مێزی گفتۆگۆی یانە شاهانەكەیە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت یاریزانێك بۆ هێڵی بەرگری باڵی راست بگوازێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی دێڤێنسا سێنترال باڵی راستی بەرگری ئەو شوێنەیە كە ریال مەدرید پێوویستی بە گواستنەوەی یاریزانێكە، بەهۆی زۆر پێكانەكانی دانی كارڤاخال و ئەگەری رۆیشتنی لوكاس ڤاسكوێز دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، جێرمی فریمپۆنگ ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بایەر لیڤەركوزن دیارترین بژاردەی ریال مەدریدە كە بیر لە گواستنەوەی بكاتەوە، بە نزیكترین بژاردەی یانە شاهانەكە دادەنرێت بەهۆی نرخەكەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەمان كاتدا ریال مەدرید سەرسامی ئاستی هەریەك لە یاریزانان ریس جەیمس ئەستێرەی چێڵسی، ترێنت ئەلێكساندەر ئاڕنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوول و ئەشرەف حەكیمی ئەستێرەی پاریس سانجێرمانە.

بەڵام هەڵبژاردنی یەكێك لەو سێ بژاردەیە تێچووی زۆری دەوێت بۆ یانە شاهانەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button