ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی بەهۆی روداوەکانی یاریی رابردوو سزا دەدرێت

یاریگا

یانەکانی مانچێستەر سیتی و تۆتێنهام، لە گەڕی چواردەی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتایی هات.

لەو یارییە لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە، یاریزانانی مان سیتی بەهۆی بڕیارێکی ناوبژیوان، هێرشیان کردە سەری و رەخنەی زۆریان لە بڕیارەکەی گرت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تۆمەتبارکراوە، بەهۆی ئەوەی نەیتوانی کۆنترۆڵی یاریزانەکانی بکات، دوای ئەوەی لە خولەکی 94 لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام گەمارۆی ناوبژیوانی سیمۆن هوپەریان دا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە رەنگە ستیزن بەهۆی ئەم کارەوە سزا بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button