ئیسپانیا

ڕیال مەدرید بیر لە هێشتنەوەی کیپا دەکات

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدیدی ئیسپانیا لەسەر داوای کارلۆ ئانچیلۆتی، ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان دەیانەوێت هەوڵ بۆ هێشتنەوەی هەمیشەیی کیپا گۆڵپارێزی کاتی یانەکەیان بدەن.

دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانە شاهانەکە، پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە لە ئامادەکارییەکان یانەکەی تووشی پێکانێکی قورس بوو و ئەم وەرزەی لە دەست چوو، بەرپرسانی یانەکە هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ شوێنگرەوەی دەست پێکرد و دواخار کیپایان لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی بە شێوەیەکی کاتی گواستەوە ڕیزەکانی.

ماڵپەڕی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری مێرنگی لە ئاستی گۆڵپارێزە کاتیەکەی یانەکەی ڕازییە و زیاتر لە ئاندری لۆنینی گۆڵپارێزی یەدەگی یانەکەی، پشت بەو گۆڵپارێزەی ئیسپانیا دەبەستێت، بۆیە داوای لە بەرپرسانی انەکەی کردووە هەوڵ بۆ هێشتنەوەی هەمیشەیی بدەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە بەرپرسانی یانە شانەکە تاوەکو ئێستا دەستیان بە هەوڵەکانیان نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرد پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەوڵەکانیان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێ بکەن.

کیپا هاوینی ڕابردوو بە شێوەیەکی خواستن بۆ ماوەی تەنها یەک وەرز، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید کردووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەش پێویستە بگەڕێتەوە ڕێزەکانی یانەکەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button