ئه‌مریکا

یەکەم یاری ئامادەکاری ئینتەر مەیامی بەرامبەر هەڵبژاردەیەک دەبێت

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی رایگەیاند لە یەکەم یاری خۆئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ رووبەرووی هەڵبژاردەی سەلڤادۆر دەبنەوە.

سەرەتا، بڕیار وابوو مێسی و هاوڕێکانی گەشتی ئاسیا بکەن و لەوێ کەمپێكی مەشق ئەنجام بدەن بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا هەڵوەشایەوە. دواتر دەنگۆی یاریکردن هەبوو بەرامبەر نەسڕ و چەند یانەیەکی دیکە و ئەوەشیان لەلایەن ئینتەر مەیامیەوە رەتکرایەوە.

یانەکە بەفەرمی رایگەیاند کە یەکەم یاری دۆستانەیان لە مانگی یەکدا دەبێت.  کریس هێندەرسنی بەڕێوبەری گشتی یانەکە بۆ دەیلی مەیل وتی

بەپەرۆشین بۆ ئەوەی بەرامبەر سەلڤادۆر یاری بکەین. یاریکردن بەرامبەر باشترین یاریزانەکانی ئە ووڵاتە تاقیکردنەوەیەکی باش دەبێت بۆ ئێمە.

یارییەکە لە 19ی مانگی یەکی ساڵی تازەدا بەڕێوەدەچێت.

ئینتەر مەیامی لە پلەی 14هەمی ریزبەندی خولی ئەمریکی هات لە کۆی 15 یانەی کۆمەڵەکەیان بەڵام بۆ وەرزی نوێ بە سەرکردایەتی مێسی چاوییان لە رکابەرییە لەسەر ناسناوی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button