ئیتاڵیا

دانیلۆ گەڕایەوە پێکهاتەی یۆڤی

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس رایگەیاند دانیلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان بانگهێشتی یارییەکەی مۆنزا کراوە.

دانیلۆ شەش هەفتە لەمەوبەر لە میانەی یارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تووشی پێکانی ماسولکە هات و لەوکاتەوە دوورە لە یاریگاکان.

بەمەش لەنێو یاریزانانی یانەکەدا ئێستا تەنها ماتیا دی سکیلیۆ و تیۆمسی ویا پێکانیان هەیە بەڵام هەریەک لە پاوڵ پۆگبا و نیکۆڵۆ فاجیۆلی بەهۆی سڕکردن لەسەر کێشەی دەرەوەی یاریگا بۆ ماوەیەکی درێژ ناتوانن بەشداری بکەن.

یۆڤی لە ساتە وەختێکی باشدایە  و تەنها دوو خاڵ لە ئینتەری پێشەنگی خول دوورە. ئەمەش پاش ئاستە خراپەکەی وەرزی رابردوویان و دوورکەوتنەوە لە خولە ئەورووپییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button