ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

سکالۆنی نهێنییەکی مێسی ئاشکرا دەکات

دەڵێت: پێموایە بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات

یاریگا –

سکالۆنی لە نوێترین دیمانەیدا چەند نهێنییەکی مێسی ئاشکرا دەکات و دەشڵێت ‘پێموایە دەتوانێت بەشداریی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو بکات’.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی Bobo tv لەبارەی لیۆنێل مێسی هێرشبەری هەڵبژاردەکەیەوە دەڵێت :’مێسی بە دڵ و بە گیان لە مۆندیالی 2022 یاریی دەکرد، کەس نەیدەتوانی رایبگرێت، ئەستەمە بتوانی وەسفی بکەی ئەگەر لە نزیکەوە بینیبێتت، ئەگەر باسی هەندێک شتت بۆ بکەم کاتێک لە راهێنانەکان دەیکات، بڕوا ناکەی، ئەو پیاوە شێتە’.

هەروەها سکالۆنی دان بەوەشدا دەنێت بڕیاری هاتنە دەرەوەی لە یاریگا لە دەست مێسی بوو، دەڵێت :’بە مێسیم گوتبوو تا ئەوکاتەی هەست دەکەی لەناو یاریگا دڵخۆشی یاریی بکە، پێویستە تاکو ماوەیەکی درێژخایەن یاریی بکات، لیۆ پیشانی داین لە یاریی تۆپی پێ هیچ سنوورێک نییە، من پێموایە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەردەوام دەبێت بەڵام بڕیارەکە لەدەستی خۆیەتی’.

لیۆنێل مێسی (36 ساڵ) لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لەکۆی شەش یاریی بە درێسی تانگۆ سێ گۆڵی تۆمار کردووە و لە مۆندیالی داهاتوو تەمەنی لیۆ لە 40 ساڵی نزیک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button