ئیتاڵیا

ئەیسی میلان داهاتووی کاماردا یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دەیەوێت داهاتووی کاماردا، یاریزانی لاوی یانەکەی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یەکلایی بکاتەوە.

فرانسیسکۆ کاماردا یاریزانی تیپی لاوانی ئەیسی میلان، بەهۆی ئاستە باشەکەی لە تیپەکەی، ستێفانۆ پیۆلی راهێنەری یەکەمی یانەکەی ناچار کردووە بانگهێشتی تیپی یەکەم بکات، ئەو یاریزانە لە یاریی رابردووی یانەکەت بەرامبەر فیۆرێنتینا، چەند خولەکێک بەشداری کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەە، کارگێری رۆسێنەری دەیەوێت مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ کاماردای لەدایکبووی ساڵی 2008 واژۆ بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، یاریزانە لاوەکەی میلانیان کردووەتە ئامانج، بۆیە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت پێشوەختە چارەنوسی ئەو یاریزانە لاوەیان یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button