کوردستانیاریگا

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دوو یاریی لە خولی نایابی کوردستان دواخران

وابڕیاربوو لە پیرمام بەڕێوە بچن

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دوو یاریی لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی دیکە دواخران، کە وابڕیاربوو لە پیرمام بەڕێوە بچن.

هەردوو یاریی (پێشمەرگەی هەولێر – برایەتی) و (ئارارات – دهۆک) وابڕیاربوو لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان لە پیرمام بەڕێوە بچن، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین، سەرپەرشتیارانی هەردوو یارییەکە بڕیاریان دا یارییەکان بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێن.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/1397315187875422/

کاتی هەردوو یارییەکە نادیارە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە داهاتوو وادەی بەڕێوەچوونی ئەو دوو یارییە دواخراوە دەستنیشان دەکات.

شەش یارییەکەی دیکەی گەڕی شەشەم لە کات و شوێنی خۆیان بەڕێوەچوون، تەنیا ئەو دوو یارییەی پیرمام دواخران، کە پێشمەرگەی هەولێر خاوەنی نۆ خاڵە و ئاراراتیش تاوەکو ئێستا تامی بردنەوەی نەکردووە،

بابەتی زیاتر

Back to top button