ئیسپانیا

ئاندرێ لۆنین ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

یاریگا –

ئەندرێ لۆنین، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید لەم وەرزەدا ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێش و باوەڕپێنەکراوی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو، یانەی ریال مەدرید لە چوارچێوەی هەفتەی 14ی لالیگادا رووبەڕووی کادیز بووەوە و توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەسەر ئەم تیپەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لە چەند هەفتەی رابردوودا کارلۆ ئەنچیلۆتی رووبەڕووی کێشەی جددی پێکان بووەتەوە بۆ یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکەی، هەروەها نەیتوانیوە پێکهاتەی دڵخوازی خۆی هەبێت. کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزە سەرەکی یانەکە لە ریزی پێکانەکانی ئەم تیپەدایە، ئەمەش وایکرد لۆنین جارێکی تر لە پێکهاتەی ریالدا یاری بکاتەوە.

ئەم یاریزانە کە پێش پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی بە ئاستە درەوشاوەکەی سەرسامی ستافی تەکنیکی و هاندەرانی یانەی ریال مەدرید بۆلای خۆی رابکێشێت، لە یارییەکەی شەوی رابردوودا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم تیپە دەستنیشانکرا.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی لۆنین لەم ماوەیەدا دەرفەتی زۆری بۆ یاریکردنی نەبووە و زۆر دڵتەنگ بوو لەم بارەیەوە، بەڵام توانی 88%ی کۆنترۆڵی تۆپەکان بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات، کە بەرزترین ئامارە لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا لەپێشبڕکێکانی لالیگا.

کێپا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئامادە نابێت بۆ یارییەکەی ئەم هەفتەیەی بەرامبەر ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پێشبینیش دەکرێت جارێکی دیکە لۆنین لەم یارییەدا بەرپرسی پاراستنی گۆڵی ریال مەدرید بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button