ئیسپانیاگرنگترین

رووداوێکی سەیر؛ ناوبژیوان دوو جار کارتی سووری بە سێرخیۆ رامۆس دا

ریکۆردی لە وەرگرتنی کارتی سوور تۆمار کردووە

یاریگا –

رامۆس لە دوایین یاریی سێڤییا لە یەک کاتدا دوو جار کارتی سووری بە روودا بەرزکرایەوە، ئەم بەرگریکارە ئیسپانییە هێندە کارتی رەنگاوڕەنگی وەرگرتووە خەریکە ناوی دەچێتە ناو کتێبی گینس.

سێرخیۆ رامۆس لە یاریی نێوان سێڤییا و ریال سۆسیداد دوای ئەوەی کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە، کارتی زەردی دووەمیشی وەرگرت و لەلایەن ناوبژیوانوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بەرگریکارەکەی سێڤییا ناڕەزایەتی بەرامبەر ناوبژیوان دەربڕی و داوای گەڕانەوەی بۆ ڤار کرد، کەچی دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار، ناوبژیوان کارتە زەردەکەی رەتکردەوە و کردییە کارتی سووری راستەوخۆ، بەمەش لە یەک یارییدا رامۆس دوو جار کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

ریکۆردە رەنگاوڕەنگەکانی سێرخیۆ رامۆس

  • رامۆس لە وەرگرتنی کارتە رەنگاوڕەنگەکان ریکۆردی زۆری تۆمارکردووە، ئەو کارتە سوورەی لە دوایین یاریی لالیگا بەڕوویدا بەرزکرایەوە، کارتی سووری ژمارە 29 بوو لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەڕوویدا بەرز بکرێتەوە، یەکەم یاریزانی ئیسپانییە لە مێژوودا هێندە کارتی سوور بەڕوویدا بەرز بکرێتەوە.
  • لە سەدەی بیست و یەکەمین هیچ یاریزانێك هێندەی رامۆس کارتی سووری پێنەدراوە، تاکە یاریزانە لە سەدەی بیست و یەکەمدا لەسەر ئاستی جیهان 29 کارتی سووری وەرگرتبێت، رافایل مارکێز بەرگریکاری مەکسیکی پێشووی بارسێلۆنا لە پلەی دووەم دێت 21 کارتی سووری وەرگرتووە، فێلیپی میلۆ ناوەڕاستکاری پێشووی بەڕازیلی پلەی سێیەم دێت 20 کارتی سووری وەرگرتووە.
  • رامۆس لە وەرگرتنی کارتی سوور لە هەموو لایەک ریکۆردی تۆمارکردووە، لە مێژووی ریال مەدرید، کلاسیکۆ، چامپیۆنزلیگ، لالیگا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کەس نییە لە وەرگرتنی کارتی سوور شان لە شانی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بدات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button