ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاوشێوەیەیکی هاری کەین لەلایەن پۆلیسی لەندەن داواکراوە

یاریگا –

پۆلیسی شاری لەندەن داوای هاوشێوەیەکی هاری کەینی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکات.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر، لە ناوچەی ریچمۆند، کە ناوچەیەکەی دەوڵەمەند نشینە و دەکەوێتە رۆژئاوایی شاری لەندەن، دزی لە ماڵی ژنێک کراوە.

پۆلیسی شارەکە بە خێرایی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، پاش کێشانی وێنەی گۆمانلێکراوەکە، دەرکەوتووە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر رووخساری لە رووخساری هاری کەین دەچێت.

بڵاوبوونەوەی وێنە کێشراوەکە هەرایەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیادا ناوەتەوە، هاندەران بە تەنزەوە دەڵێن واماندەزانی هاری پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە، کەچی لە لەندەن سەرقاڵی کاری دزییە.

شازادە هاری لە هاوینی رابردوو بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە پەیوەندیکرد بە بایرن، هەر لە دەستپێکەوە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکردووە، لەکۆی ئەنجامدانی 16 یاری 21 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button