ئیتاڵیاسعودیە

لە وەڵامی ئەوەی ئایا دەبێتە ڕاهێنەر لە سعودیە، ساری بە گاڵتەوە وەڵام دەداتەوە

وەڵامەکەی ئاماژەیەکی کراوەی هێشتووەتەوە بۆ ڕۆیشتنی بۆ سعودیە

یاریگا –

ماوریزۆ ساری بە گاڵتەوگەپەوە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە داخۆ لە قۆناخەکانی داهاتوودا ڕوو دەکاتە سعودیە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.

ئەگەرچی ساری زیاتر گاڵتە و تەنز بە وەڵامەکەیەوە دەبینرێت، بەڵام میدیاکان شرۆڤەی جیاوازی بۆ دەکەن و ئەوە بە جۆرێک لە دانەخستنی دەرگا و هێشتنەوەی ئەگەر بە ڕووی درێژەدان بە کاری ڕهێنەرایەتی دەبینن لە سعودیە. کاتێک ڕۆژنامەنووس لێی پرسی:

– دەبیتە ڕاهێنەر لە سعودیە؟

ساری: دەتوانم لەوێ جگەرە بکێشم؟

رۆژنامەنووس: بەڵێ.

ساری: کەواتا با بزانم.

لێدوانەکەی ساری دوای کەمتر لە ڕۆژێک دێت لە قسەکانی جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕۆما کاتێک بە تۆڕی هەواڵی Rai2ی ڕاگەیاند کە ڕۆژێک دادێت ڕوو دەکاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.

ماوریزیۆ ساری جگەرێکێشی توندە و تەنانەت لەنێو یاریگایشدا لە ساتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا جگەرە دەکێشێت. پێشتریش لە ساڵانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە رۆژی تا 60 سیگار دەکێشێت. سەروەختی پەیوەندیکردنی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ساڵی 2018-2019، یەکێک لە گرفتەکانی ئەوە بوو ڕێککارەکانی پریمەرلیگ زۆر لەوە توندتر بوون ساری بتوانێت جگەرە بکێشێت، هەر بۆیە ئەو کارەی لێ قەدەخە کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button