ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دەکرێت چاوەڕوانییەکان ئارسیناڵ تووشی گرفتێکی گەورە بکەن

گەنەرز نەکەوێتە خۆی، چاوەڕوانی سەری دەخوات...

یاریگا –

ئارسیناڵی لەندەنی بڕیاریداوە لە ساڵی 2024 هێرشبەرێک بگوازێتەوە، بەڵام رەنگە هەڵەیەکی گەورە بکات ئەگەر تا هاوین چاوەڕوانبێت و دەست بە جوڵە نەکات.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە پێویستی بە یاریزانێکی ژمارە نۆیە، بەپێی پێگەی CaughtOffside، دوسان ڤلاهۆڤیچی یاریزانی یوڤێنتوس و ئیڤان تۆنی یاریزانی برێنتفۆرد، لە پێشەنگی لیستی ئەو هێرشبەرانەن کە گەنەرز ئارەزەووی گواستنەوەیان دەکات.

پێدەچێت یوڤێ بەهۆی قەیرانە داراییەکان، لە لایەکی دیکە ناکۆکی یاریزانەکەش لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری، دەستبەرداری هێرشبەرە سڕبییەکەی ببێت، بەڵام روودانی ئەو کارە لە مێرکاتۆی زستانە بەدوور دەزاندرێت.

دوسان ڤلاهۆڤیچ

هاوکات ئیڤان تۆنی لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی نوێ سزای راگیرانەکەی کۆتایی دێت، پێشبینی دەکرێت هەر لەوکاتەدا ریزەکانی یانەی برێنتفۆرد جێبهێڵێت، یانە ئینگلیزیەکەش بۆ دەستبەرداربوون لە ئیڤان، بڕە پارەیەکی زۆری دەوێت.

بۆیە وا لەو دۆخەدا واباشترە ئارسیناڵ تا هاوین چاوەڕوان بێت بۆ ئەوەی بزانێت هێرشبەرە ئینگلیزیەکە لەدوای گەڕانەوەی دەتوانێت هەمان ئاستی رابردوو پێشکەش بکات یاخود نا.

گەنەرز لەم وەرزەش رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ دەکات، بەڵام بەهێزی مانچێستەر سیتی و گەڕانەوەی لیڤەرپوولیش بۆ رکابەریکردنی نازناوەکە ئەرکی یانە لەندەنییەکە قورستر دەکەن.

ئیڤان تۆنی

گرفتی سەرەکی یانەکەش لە هێڵی هێرشبەریدایە، گابڕیێل خێسوس لە کۆی 11 یاری تەنیا 4 گۆڵ و 1 ئەسیستی کردووە، ئێدی ئێنکیتیاش لە 17 یاریدا تەنیا 5 گۆڵ و 1 ئەسیستی کردووە. هەرچەندە دوو یاریزانی بەتوانان بەڵام نەبوونی یاریزانێکی ژمارە 9 لەناو بۆکسدا گرفتی سەرەکییانە.

بەڵام گرفتی گەورەی ئارسیناڵ ئەوەیە، هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی، تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد بەدوای هێرشبەری نوێدا دەگەڕێت، دەکرێت ئامانجەکانی ئارسیناڵ بکەنە ئامانجی خۆیان و کۆتایی بە خەونەکانی گەنەرز بهێنن، بۆیە یانەکە نەکەوێتە خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە، پێدەچێت چاوەڕوانییەکان گورزی کوشندەی لێبدەن.

ئارسیناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 12 یاریدا 8 یاری بردووەتەوە، 3 یاری یەکسانبووە و یارییەکیش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لەدوای مانچێستەر سیتی پێشەنگ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی دووەم، پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

میکێل ئارتێتا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button