ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا پێکهاتەی نمونەیی سەدەی 21 بڵاوکردەوە

یاریگا

کۆمەڵەی لالیگای ئیسپانیا، پێکهاتەی نمونەیی سەدەی 21 خولەکەی بڵاوکردەوە کە پێک دێت لە 11 یاریزانی چەند تیپێکی جیاوازی خولەکە.

هەژمارەی فەرمی لالیگا بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پێکهاتەی سەدەی 21ـی بڵاوکردەوە و تەنها یەک یاریزان لە هەر یانەیەک دیاریکراوە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین هەڵبژاردەی سەدەی لالیگا، هەروەها لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید لە پێکهاتەکەدان.

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ یاریزانی پێشووی یانەی ئیسپانیۆل و راهێنەری ئێستای یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا، هەروەها خابی ئاڵۆنسۆ یاریزانی پێشووی ریال سۆسیداد و راهێنەری ئێستای یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا، وەکو دوو لە یاریزانانی پێکهاتەکە ناویان هەیە.

پێکهاتەی باشترینەکانی سەدەی 21ـی لالیگا

گۆڵپارێز: یان ئۆبلاک ( ئاتلێتیکۆ مەدرید )

بەرگریکاران: خێسۆس ناڤاس ( سێڤییا )، رۆبێرتۆ ئایاڵا ( ڤالێنسیا )، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ ( ئیسپانیۆل )، ناچۆ مۆنریال ( ئۆساسۆنا )

ناوەڕاستکاران: خابی ئاڵۆنسۆ ( ریال سۆسیداد )، خوان ریکێلمێ ( ڤیاریال )، جولین گێرێرۆ ( ئاتلێتیک بیلباو )

هێرشبەران: لیۆنێل مێسی ( بارسێلۆنا )، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ( ریال مەدرید )، خواکین ( ریال بێتیس )

بابەتی زیاتر

Back to top button