ئیسپانیا

پێکانەکەی گاڤی چەند ملیۆن لەسەر فیفا دەکەوێت

فیفا قەرەبوویەکی گەورەی بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا –

ڕەنگە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” یەکێک لە هەرە ماوە سەختەکانی یاریی هەڵبژاردەکانی بەڕێ کردبێت له ڕووی زۆری پێکانی یاریزانەکانەوە کە تێیاندایە بۆ نزیکەی ساڵێک دەخایەنێت تا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

پابلۆ گاڤی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی و یانەی بارسێلۆنا لەنێو سەرجەم پێکراوەکاندا هاوشێوەی نێیمار داسیلڤا ماوەی دوورکەوتنەوەی درێژترینە و، بۆ ئەم مەبەستەیش بە گوێرەی یاساکانی فیفا بۆ قەرەبووکردنەوەی یانەکان، کە پێشتر تۆڕی هەواڵی یاریگا بە وردی لەم بارەیەوە ڕاپۆرتێکی کردووە، دەبێت بە چەند ملیۆنێک قەرەبووی بلاوگرانا بکاتەوە.

لەم ڕاپۆرتەی خوارەوە وردەکاریی یاساکان بخوێنەوە:

فیفا چۆن قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە؟

زۆربەی سەرچاوەکان و لەنێویشیاندا لێدوانی دکتۆر ڕیپۆڵ لە کلینکی وەرزشی ریپۆڵ و دی پرادا کە سەنتەرێکی چارەسەری باوەڕپێکراوە لەلایەن فیفاوە، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە زیاتر لە 8 مانگی دەوێت تا گاڤی بگەڕێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز.

هەر بۆیە بە لێکدانی ئەو بڕە پارەی (20.548€ )فیفا ڕۆژانە وەک قەرەبووی پێکانی گاڤی دەبێت بیخاتە سەر هەژماری بارسا، لەگەڵ ژمارەی ڕۆژەکانی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە، دەردەکەوێت کە یەکێتیەکە دەبێت نزیکەی 5 ملیۆن یۆرۆ بدات بە یانە کەتەلۆنییەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێکانی درێژخایەنی دیکە لە لیستەکەدا هەیە. لە دیارترینیان ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئێدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی لە ڕیاڵ مەدرید و زایر ئێمری فەڕەنسی لە یانەی پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button