
یاریگا –
شەش ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 2020 بوکایۆ ساکا لە توییتێکدا پەیامێکی بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ نارد و دوێنێ شەو بەڵێنەکەی هێنایە جێ.
ئارسیناڵ دوێنێ شەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و بە گۆڵێکی بۆکایۆ ساکا یانە مەدریدییەکەی لە پاڵەوانەتییەکە کردە دەرەوە و ئارسیناڵی گەیاندە یاریی کۆتایی. ساکا لە ساڵی 2020 لە پۆستێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی بۆ هاندەرانی ئارسیناڵی نووسی “ئێوە شایەنی زیاترن”. رستەیەک کە لەو کاتەدا دەنگی دایەوە و هاندەران وەک هێمایەک بۆ پابەندبوون و بەرپرسیارێتی یاریزانێکی لاو بەرامبەر بە یانەکە لێکیان دایەوە.
View this post on Instagram
ئێستا لە بەهاری 2026 هەمان یاریزانی لاو و بەتوانا بە گۆڵە چارەنووسسازەکەی ئارسیناڵی بردە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەو گوتە کۆنەش جارێکی دیکە بۆتە یەکێک لە گەرمترین بابەتەکانی میدیا و هاندەرانی یانەکەی لەندەن.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەکارهێنەران و رۆژنامەنووسان وێنەی پەیامەکەی ساکایان لە ساڵی 2020دا لەگەڵ دیمەنی ئاهەنگگێڕانەکەی دوای گۆڵەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ دووبارە بڵاوکردەوە و بە سەردێری بەڵێنێک کە ساکا جێبەجێی کرد دەنگی دایەوە.



