ئەفریقائینگلتەرا

میسر: هێرشەکەی سەر محەمەد سەڵاح لە خۆشەویستی بوو!

هەڵبژاردەی مسڕ سەرەنجام لێدوانی دا لەسەر ئەو هێرشەی کرایە سەر محەمەد سەڵاح لە یاری نێوان مسڕ و سیرا لیۆن.

دوێنێ لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دا، مسڕ و سیرا لیۆن لە خاکی هەڵبژاردەی دووهەم رووبەرووی یەک بوونەوە. لە دیمەنێکدا چەند هاندەرێکی سیرا لیۆن پێکەوە رژانە نێو یاریگا و هێرشیان کردە سەر محەمەد سەڵاح بەڵام توانرا ئەو یاریزانە رزگار بکرێت و دواتریش لەلایەن هێزی سەربازییەوە برایە دەرەوەی یاریگا.

ئەمڕۆ محەمەد غوربە بەڕێوبەری یاریزانانی هەڵبژاردەی مسڕ بۆ ئەتلەتیک لەسەر ئەو رووداوە وتی

بەشێکی زۆری هەوادارانی تۆپی پی لە سیرا لیۆن  هاندەری لیڤەرپوول و ئارسناڵن. بۆیە کاتێک محەمەد سەڵاح و محەمەد نینی یان لە یاریگا بینی لە وڵاتەکەی خۆیاندا ئەمە رووداوێکی دەگمەن بوو بۆ ئەوان و شتێکی ئاساییە هەوڵبدەن پێیان بگەن. بابەتەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە.

Sierra Leone Egypt Salah

سەڵاح وەرزێکی زۆر باش بەڕێ دەکات لەگەڵ لیڤەرپوول و لە 12 یاریدا خاوەنی 10گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button