ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ لەسەر پێكانەكەی گاڤی

لێدوانی فەرمی فیدراسیۆنی ئیسپانیا سەبارەت بە پێكانەكەی گاڤی

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد پێكانەكەی گاڤی مەترسیدارە و تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.

شەوی رابردوو ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری جۆرجیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی كۆتایی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

لەو یارییەدا گاڤی تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و لە خولەكی 26 یاریگای جێهێشت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی فەرمی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە; گاڤی تووشی پێكانێكی سەخت بووە لە ئەژنۆی راستیدا، پشكنینی وردی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی  بەتەواوی جۆری پێكانەكەی بزانرێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، لەناو کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆر رەشبین بوون، هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە تووشی پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە.

بەپێی زانیاریەكانی RAC1 گاڤی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و بەهۆیەوە تەواوی وەرزەكە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

گاڤی ساتی پێكانەكەی

هەڵبژاردەی لارۆخا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ بە پلەی یەكەم گەیشتنی خۆی بە یارییەكانی یۆرۆی 2024 مسۆگەر كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button