جیهانراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ساڵی 2024 ئەم گۆڕانکارییانە لە یاساکانی تۆپی پێ دەکرێن

گؤرانکارییەکان لە یاساکانی تۆپی پێ بەردەوام دەبن

سەرەڕای گۆڕانکارییە گەورەکانی ئەمدواییەی یاساکانی تۆپی پێ، هێشتا گۆڕانکاریی زیاتر لە یاساکانی یاریی تۆپی پێ دەکرێن، وابڕیارە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا، ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ IFAB بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک بدات، کە لەوانەیە هاوینی داهاتوو دەست بە پەیڕەوکردنی ئەم یاسایانە بکرێت.

یاسای ئارسن ڤینگەر بۆ ئۆفساید

ئارسن ڤینگەر سەرۆکی لێژنەی گەشەپێدانی تۆپی پێ لە فیفا پێشنیازی کردووە، یاسای ژمارە 11ـی تایبەت بە ئۆفساید دەستکاریی بکرێت و نوێ بکرێتەوە، لەمەودوا هەر یاریزانێك بە تەواوەتی جەستەی لە ئۆفساید نەبێت، بە ئۆفساید هەژمار نەکرێت، واتە دەبێت تەواوی جەستەی لە هێلەکە چووبێتە دەرەوە، ئینجا ئەو یاریزانە ئۆفسایدی لەسەر هەژمار بکرێت.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=933081781511483&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

دەرکردنی کاتی یاریزانان

یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان زیادکردنی یاسای دەرکردنی کاتی یاریزانانە لە یارییەکان، لۆکاس برووس ئەمینداری ئەنجوومەنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی یەکێکە لەو کەسانەی بە تەواوەتی پشگیری ئەم پێشنیازە دەکات، ساڵی 2017 رەزامەندیی لەسەر دەکردنی کاتی یاریزانان بۆ یاریی تیپە میللییەکان درا، بەڵام تاوەکو ئێستا لە یارییە فەرمییەکان رەزامەندیی لێنەدراوە.

بەگوێرەی پێشنیازەکە، هەندێک فاوڵ و هەڵسوکەوت هەن شایستەی لە کارتی زەرد زیاترن، بۆیە پێشنیاز کراوە بە کاتی بۆ ماوەی چەند خولەکێک یاریزانەکە بکرێتە دەرەوەی یاریگا.

Premier League - Liverpool v Arsenal

قەدەغەکردنی نزیکبوونەوە لە ناوبژیوان

پێشنیازێکی دیکە، قەدەغەکردنی نزیکبوونەوەی یاریزانانە لە ناوبژیوان، ئێستا خەریکە هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان و پیشاندانی ناڕەزایەتی لەدژی ناوبژیوانان دەبێتە دیاردە، پێشنیاز کراوە هەر یاریزانێک جگە لە کاپتنی تیپەکە لە ناوبژیوان نزیکبووەوە و ناڕەزایەتی دەربڕی بە کاتی لە یاریگا بکرێتە دەرەوە، پیێر لویجی کۆلینا ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیتاڵی کە ئێستا سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی فیفایە، پشتگیریی ئەم پێشنیازە دەکات، چونکە ناوبژیوانان هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی ناڕەزایەتی یاریزانان دان، بەگوێرەی پێشنیازەکە نابێت جگە لە کاپتن هیچ یاریزانێکی دیکە قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکات.

چارەسەرکردنی کاتی بەفیڕۆچووی یارییەکان

فیفا و ئایفاب هەموو هەوڵێک دەدەن چارەسەرێک بۆ کێشەی کاتی بەفیڕۆچوو بدۆزنەوە، کە بەهۆی سیستەمی ڤار و زیادبوونی ژمارەی گۆڕانکاریی یاریزانان لە یارییەکان کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەچێت، پێشنیاز کراوە لە کاتی زیادکراودا قەرەبووی کاتی بەفیڕۆ چوو بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button