ئاسیاگرنگترین

زاها دەبێتە شوێنگرەوەی نێیمار

یاریگا

ویلفرێد زاها هێرشبەری فەرەنسی یانەی گالاتەسەرای تورکیا دەبێتە شوێنگرەوەی نێیمار داسیلڤا لە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودی.

ماڵپەری Takvimـی تورکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی هیلالی سعودی لە پەیوەندیدان، لەگەڵ یانەکەی وڵاتەکەیان و دەیانەوێت یاریزانە فەرەنسیەکە وەکو شوێنگرەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەیان بگوازنەوە.

زاها هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە گالەتەسەرای کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە خولی سوپەری تورکی، بەشداری 9 یاریکردووە و خاوەنی 4 گۆڵە.

نێیمار داسیلڤا هاوینی رابردوو بە پارەیەکی خەیاڵی پەیوەندی بە یانەی هیلال کرد. بەڵام بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، تاوەکو وەرزی داهاتوو بەشداری هیچ یارییەک ناکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button