ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

لە دوای سزای راگیرانی پۆگبا و فاجیۆلی

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تۆماس پارتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی گانا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی واژۆ بكات.

بەهۆی بەكارهێنانی وزەبەخشەكانەوە پۆگبا بۆ ماوەیەكی زۆر راگیرا و هەروەها فاجیۆلی بەهۆی گرەوكردنەوە بەهەمان شێوە ماوەیەكی زۆر لە یاریكردن دوورخرانەوە.

هەر بۆیە یانە ئیتاڵییەكە لە هەوڵی گواستنەوەی شوێنگرەوەیەكدایە و دەیەوێت ناوەڕاستكارەكەی گەنەرز بگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی فوت مێركاتۆ، یوڤێنتوس دەیەوێت تۆماس پارتی رازی بكات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، كریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەكە گەشتی لەندەنی كردووە و لەگەڵ پارتی كۆبوونەتەوە.

لەم وەرزەدا پارتی لەگەڵ گەنەرز لە پرێمەرلیگ تەنیا چوار یاری بەشداری كردووە و وەك یاریزانێكی سەرەكی میكێل ئارتێتا پشتی پێ نابەستێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button