ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ووردەکاری پێکانەکەی کاماڤینگا لەگەڵ فەڕەنسا

یاریگا-ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە کەمپی مەشقەکانی فەڕەنسا پێککراوە.

بەگوێرەی لێ ئیکیپ، ئازار بە ئەژنۆی کاماڤینگا گەیشتووە لە کاتی پێکدادانێک لەگەڵ عوسمان دێمبێلێی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمان.

دواتر ستافی پزیشکی بڕیاریانداوە ئەو یاریزانە چیتر بەشداری مەشقەکان نەکات.

هەروەها، کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی دەڵێت لە کاتی چوونە دەرەوە لە یاریگا، کاماڤینگای بە دیشامبی راهێنەری وتووە کە ئەو باشە. ئەمەش مانای ئەوەیە پێناچێت پێکانەکەی سەخت بێت بەڵام هێشتا پشکنینی بۆ ئەنجام نەدراوە بۆ زانینی ماوەی دوورکەوتنەوەی.

لاوە فەڕەنسیەکە یەکێکە لە یاریزانە بەهرەمەند و کاریگەرەکانی ریاڵ مەدرید بەڵام هێشتا هەمان کاریگەریی بەسەر هەڵبژاردەی فەڕەنساوە نیە و زۆرجار لەلایەن دیدیە دیشامبەوە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button