ئاسیا

لوپتیخی ئامادەنیە ببێتە راهێنەری ئیتیحاد

یاریگا

جولیان لوپتیخی راهێنەری ئیسپانی یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئیتیحادی سعودی، ئامادەنیە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەرگرێت.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و سێڤییا، بەهۆی ئەوەی نایەوێت تاوەکو کاتێکی نادیار بگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی، ئۆفەری یانە سعودیەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی یانەی ئیتیحادی سعودی، بەرپرسانی ئەو یانەیە لەگەڵ گایاردۆ راهێنەری ئەرجەنتینی دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن.

یانەی ئیتیحادی سعودی دوای دۆڕانەکەی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر یانەی قوەجەویەی عێراقی، لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، نونۆ سانتۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button