ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول دەستبەرداری کیلیان ئێمباپێ نەبووە

خەونەکەی رێدز بەزیندوویی ماوەتەوە

یاریگا –

لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، خەونی یانەی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بە زیندوویی ماوەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە بێهیوا نەبووە، تا دواسات هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە دەدات.

ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تا ئێستا نوێی نەکردووەتەوە، لە مانگی یەکیش دەتوانێت ئازادانە یانەیەکی نوێ بۆخۆی هەڵبژێرێت.

سەربەستبوونی ئەستێرە فەڕەنسییەکە وایکردووە زۆرێک لە یانەکانی جیهان هەوڵی گواستنەوەی بدەن، خەونی یاریزانەکە یاریکردنە بۆ ریال مەدرید، بەڵام لیڤەرپوول دەیەوێت کێبڕکێی ریال مەدرید بکات، لە رێگەی یۆرگن کڵۆپ، یاریزانەکە رازیبکات روو لە ئانفێڵد بکات.

گەڕانەوەی هیوای رێدز لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو ریال مەدرید چیتر گرنگی بە کیلیان نادات، تەنیا کاتێک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن ئەگەر بێتو یاریزانەکە خۆی هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەکە بنێت.

لەلایەکی دیکە رۆژنامە ئیسپانییەکە پێشبینی دەکات هەوڵەکانی لیڤەرپوول تەنیا بۆ فشارخستنە سەر مێرێنگی بێت، چوونکە ئەو یانەیە نایەوێت بە گواستنەوەی یاریزانێکی وا، هاوسەنگی ژووری خۆگۆڕینی تێکبدات.

بەڵام جیا لە رێدز، بایرن میونشنی ئەڵمانیش یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی کە ناوی بە کیلیانەوە بەستراوەتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەریش تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە ئاشکراکرد.

توخێل باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ میونشن دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button