ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

هەڵسەنگاندنی باشترین 10 یاریزانی وەرزی ئەمساڵ

پێگەی سۆفا سکۆر تایبەت بە هەڵسەنگاندنی یاریزانان، باشترین 10 یاریزانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپای بڵاوکردەوە بەگوێرەی ئاست و ئەنجامیان تا ئێستا. ریزبەندییەکە تەنها بۆ یارییەکانی خولەکانە.

سەرچاوەکە پشت بە سیستەمێکی کۆمپیوتەری ئاڵۆز دەبەستێت بۆ هەڵسەگاندنەکانیان و بەگووتەی خۆیان بۆ هەر یارییەک زیاد لە 1500 گۆڕاو کاریگەری لە هەڵسەنگاندنەکە دەکەن.

 

باشترین 10 یاریزانی وەرز تا ئێستا زۆرینەیان لە بۆندزلیگان لەگەڵ دوو یاریزانی پاریس لە فەڕەنسا، سێ یاریزانی پریمەرلیگ و یاریزانێکیش لە لالیگا.

 

  1. هاری کەین – بایەرن میونشن – 8.4 خاڵ
  2. سێرهۆ گیراسی – شتوتگارت – 8.31 خاڵ
  3. لیرۆی سانێ – بایەرن میونشن – 8.28 خاڵ
  4. کیلیان ئێمباپێ – پاریس سان جێرمان – 8.22 خاڵ
  5. جود بێڵینگهام – ریاڵ مەدرید- 8.20 خاڵ
  6. رۆدری – مانچێستەر سیتی – 7.99 خاڵ
  7. جەیمس مادیسن – تۆتنهام – 7.92 خاڵ
  8. محەمەد سەڵاح – لیڤەرپوول – 7.82 خاڵ
  9. ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ – لیڤەرکوزن – 7.78 خاڵ
  10. ئەشرەف حەکیمی – پاریس سان جێرمان- 7.72 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button