ئه‌مریکاسعودیە

پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیل وردەکاری دۆخی نێیمار ئاشکرا دەکات

یاریگا –

دۆخی تەندروستی نێیمار، هێرشبەری بەرازیلی لە دوای نەشتەرگەری ئەژنۆکەی جێگیرە.

مانگی رابردوو، نێیمار لە دوای تووشبوونی بە پێکان، نەشتەرگەری لە بەرازیل کرد و رۆدریگۆ لاسمار، پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیل بە پڕۆسەی چاکبوونەوەی دڵخۆشە، بەڵام وادەی گەڕانەوەی دەستنیشان نەکردووە.

نێیمار لە نەخۆشخانەیەکی بێلۆ هۆریزۆنتێ، نەشتەرگەری ئەژنۆی چێپی کرد. لاسمار دەڵێت

لە دوای نەشتەرگەرییەکە، وەڵامدانەوەی لەشی نێیمار ئەرێنی بووە و دەزانێت پڕۆسەکەی ئاڵۆزە و پێویستی بە پزیشکی بەردەوام و راهێنەری جەستەیی دەبێت. هیوادارین بە زووترین کات بگەڕێتەوە یاری. پێکانی لەمجۆرە پێویستی بەکاتە و دەبێ هەمووان بەشداری بن لە چارەسەرکردنی. دەمانەوێت پڕۆسەی گەڕانەوەی نێیمار خێرا بکەین.

نێیمار لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە کرد، بەڵام یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان تەنیا بەشداری لە پێنج یاریدا کرد و دواتر تووشی پێکان بوو.

بەرازیل بەکۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 دێت. سبەی پێنجشەممە رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button