ئه‌مریکا

لویس سوارێز بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆرگوای کرا

یاریگا

هەڵبژاردەی ئۆرگوای ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی ئەرجەنتین و چوارشەممەی داهاتووش بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی دەکات.

ئەمڕۆ مارسێلۆ بیلسا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە بانگهێشتکراون بۆ کەمپی هەڵبژاردەی ئۆرگوای، لەنێویاندا ناوی لویس سوارێزی تەمەن 36 ساڵ هەیە.

لەو کاتەی بیلسا بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای، ئەم ڕاهێنەرە سوارێزی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی نەکردووە، بەڵام ئاستە نایابەکەی ئەو یاریزانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە درێسی گرێمیۆ، وایکردووە بیلسا ناچار بکات کە جارێکی دیکە بانگهێشتی بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بێنتانکۆر خاڵێکی گرنگی دیکەی لیستەکەی ئۆرگوایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button