ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

دیشان رەخنە لە شێوازی دیاریكردنی براوەی باڵۆن دۆر دەگرێت

یاریگا –

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رەخنە لە شێوازی دیاریكردنی ناوی براوەی باڵۆن دۆر دەگرێت.

چەند هەفتەیەك پێش ئێستا لیۆنێل مێسی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا توانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە و جیاوازییەكە لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سێ تۆپی ئاڵتوونی زیاد بكات.

دیشان لە لێدوانەكانیدا بۆ TF1 ووتی:

لە ساڵی 2018 گریزمان شایەنی ئەوە بوو باڵۆن دۆر بباتەوە، بەهۆی دەستكەوت و نازناوەكانیەو. بە هەموو راستگۆییەكەوە پێموایە گریزمان ئەو پێزانینە بەدەستناهێنێت كە شایەنیەتی.

لە ساڵی 2018 گریزمان لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا توانی 36 گۆڵ بكات و نازناوەكانی جامی جیهانی، یۆرۆپالیگ و سوپەری ئەوروپی بەدەستهێنا.

لەو ساڵەدا لوكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تۆپە ئاڵتونیەكەی بردەوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی دووەم هات و ئانتوان گریزمان لە پلەی سێیەم.

دیشان هێرشی کردە سەر هەندێک لەرڕۆژنامەنووسەکان لە هەڵبژاردنەکانیاندا بۆ دەنگدان بە خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2023، هەروەها تۆمەتباریشی کرد بە خیانەتکردن لە متمانە بە دانەنانی کیلیان ئێمباپێ لە دەرەوەی سێ یەکەمەكە لە هەندێک کاغەزی دەنگداندا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button