ئاسیاسعوودیەگرنگترین

راهێنەری ئەهلی بەهۆی فیرمینۆ داواكارییەك لە یانەكەی دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی سعودیە ئاشكرایانكرد یانەی ئەهلی سعودی بە دوای هێرشبەرێكدا دەگەڕێت بۆ جێگای رۆبێرتۆ فیرمینۆ.

فیرمینۆ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول پەیوەندی بە ریزەكانی ئەهلی سعودیەوە كرد.

فیرمینۆ لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا لە 12 یاریدا تەنیا سێ گۆڵی كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی عكاز ماتیاس یاسلێ راهێنەری ئەهلی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری یانەكە كۆبووەوە و باسیان لە هۆكاری دابەزینی ئاست و ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەكە كرد و راهێنەرەكە تێڕوانینی خۆی خستە روو بۆ گەڕاندنەوەی یانەكە بۆ رێڕەوی ڕاست.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یەكەم داواكاری یاسلێ لە بەڕێوەبەرانی یانەكەی هێنانی هێرشبەرێكە بۆ جێگای رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، راهێنەری ئەهلی بۆ دەستەی کارگێڕیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانی تورکی دیمیرالە لە پێکان، ئەگەر بە ئاستێكی بەرز نەگەڕێتەوە ئەوا دەیگۆڕێت بە یاریزانێكی هێڵی ناوەند، جگە لەوانە یانەكە پێوویستی بە هیچ نیە.

ئەهلی بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی رۆشنی سعودی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button