ئینگلتەرا

تێن هاگ: ئێمە لە مانچێستەر یونایتد پرۆژەی خۆمان هەیە

یاریگا

لە سەروبەندی وەستانی خولە نێوخۆییەکان، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریلوتۆن تاون دەکات.

شەیتانە سوورەکان لە 11 هەفتەی ڕابردوودا تووشی 5 دۆڕان بووینە و لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی 3 دۆڕانن و لە کۆتایی کۆمەڵەیاندان.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی شەیتانە سوورەکان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە سەبارەت بەوەی کە لە17  یاریی ڕابردوو تووشی 9 شکست بووینە گوتی

هەموو شتێک پەیوەستە بە کۆتایی هێنان بەم ئەنجامانە و بردنەوەی هەموو یارییەکان، دەبێتئەنجامەکان بگۆڕین. پرۆسەیەک لە ئارادایە، دەبێت سەرەتا بیری لێ بکەینەوە و دواتر بەڕێوەی ببەین. لەئێستادا سەرنجم لەسەر پرسێکی لەو جۆرەیە.

تێن هاگ سەبارەت بە یاریی داهاتووش دەڵێت

پێموایە رکابەرەکەمان ئاست و ئەنجامێکی باشیان هەبووە. ئێمە ئاگادارین لە پریمەرلیگ شتێک نییە بەناوی یارییەکی ئاسان. بۆ بردنەوە دەبێت 100% سەرنجمان لەسەر بێت و باشترین ئاستی خۆمان ئەنجامبکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button