ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەستێرەیەكی دیكەی بارسێلۆنا تووشی پێكان بوو

یاریگا –

پێكان بەرۆكی یاریزانەكانی بارسێلۆنا بەرنادات و شەوی رابردوو یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكە تووشی پێكان هات.

شەوی رابردوو شاختار دۆنێتسك لە هامبۆرگی ئەڵمانیا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رۆنالد ئاراوخۆ بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە پێكانەوە كۆتایی بە یارییەكە هێناوە و ئەمڕۆ پشكنینی تەواوەتی بۆ ئەنجام دەدرێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، گەشبینی لە ناو بارسێلۆنادا هەیە كە پێكانەكەی ئاراوخۆ مەترسیدار نیە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەكە دەتوانێت لە یاری داهاتوویان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس پشتی پێببەستێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەم دایە و پۆرتۆش بە هەمان خاڵ لە پلەی دووەمدایە شاختار بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button