چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێپێ پێش گۆڵە مێژووییەکەی شەوی رابردوو چ بەڵێنێکی بەدایکی دابوو؟

گۆڵێک لە پێناو دایکدا...

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پۆرتۆی پۆرتوگالی لە یاریگای دراگاو میوانداری رۆیاڵ ئانتفیرپی بەلجیکی کرد.

یارییەکە بە سەرکەوتنی یانە پۆرتوگالییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات، کە ئیڤانڵسن لە خولەکی 32 گۆڵی یەکەمی تیپەکەی کرد، پێپێش لە دواساتەکان و لە خولەکی 91 گۆڵی دووەمی پۆرتۆی کرد.

پێپێ بە کردنی ئەم گۆڵە ناوی چووە مێژوو، بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا گۆڵ بکات، کە لە ساتی کردنی گۆڵەکە تەمەنی 40 ساڵ و 254 رۆژ بوو.

پێپێ دوای یارییەکە لەبارەی گۆڵەکەی گوتی:

رۆژێکی زۆر تایبەتە چوونکە رۆژی لەدایکبوونی دایکمە، پێمگوت لەم یارییە گۆڵێکت بۆ دەکەم، بۆ ئەوەی بتوانی تا ئەم تەمەنە بەردەوامبیت لە یاریکردن قوربانیدانی زۆری دەوێت، دەبێت خولیایەکی گەورەت بۆ یاریکردن هەبێت.

بەردەوام خەونی من ئەوەبوو لە یاریگایەکی پڕ لە هاندەر یاری بکەم، چێژ وەربگرم و شەوێکی تایبەت بەڕێبکەم، دەزانم نزیکم لە کۆتایی کاروانی وەرزشیم، بەڵام هەموو رۆژێک هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمەگەڕ بۆ سەرخستنی پۆرتۆ.

پێپێ لە هاوینی 2019 و دوای 12 ساڵ، جارێکی دیکە گەڕایەوە پۆرتۆ، بە درێسی یانە پۆرتوگالییەکە بەشداری 262 یاری کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و 10 ئەسیستە و 15 نازناویشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button