ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ رووبەرووبوونەوەی سپۆرتینگ براگا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سپۆرتینگ براگا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سپۆرتینگ براگا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە ئۆرێلیەن چوامینی، دانی سێبایۆس، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت و گومانلە بەشداریكردنی جود بێڵینگهام و فێرلاند مێندی دەكرێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز:كیپا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رودیگەر، ناچۆ ، گارسیا

هێڵی ناوەند: كرۆس ، كاماڤینگا ، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، خۆسێلو، رۆدریگۆ

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمی گرتووە و براگاش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button