ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یاریزانێکی دۆرتمۆند هێرشی کردە سەر ژووری جلگۆڕینی میونشن

یاریگا –

جولیان رایسۆن، بەرگریکاری یانەی دۆرتمۆند، دوای یارییەکە چووە ژووری جلگۆڕینی یانەی بایرن میونشن تاوەکوو هێرش بکاتە سەر کینگسلی کۆمان.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەمشەو لە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکانی بۆندسلیگا کە بە دێرکلاسیکێر ناسراوەلە لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک رووبەڕووی دۆرتمۆند بوویەوە و بە ئەنجامی 0-4 توانی سەرکەوتن بەدەست بهینێت.

لە پەراوێزی ئەم یارییەدا، کۆمان و رایسۆن بەردەوام لە یارییەکەدا بەرکەوتنیان بەیەکەوە هەبوو، ئەمەش بە لێدانێکی رایسۆن لەسەر کۆمان دەستیپێکرد، کە ناوبژیوان بە فاوڵ هەژماری نەکرد. دوای ئەوە ئەم دوو یاریزانە بەردەوام بینران کە شەڕیان دەکرد و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا هەبوو.

دوای یارییەکە، یاریزانە نەرویجییەکەی دۆرتمۆند چووە ژووری جلگۆڕینی بایرن و بە تووڕەییەوە بە سێرگ گنابری ئەستێرەی بایرنی گوت،

یاریزانە باڵەکەی دیکەت لە کوێیە؟

دوای ماوەیەکی کورت، رایسۆن و کۆمان رووبەڕووی یەکتربوونەوە. هیچ شەڕێکی جەستەیی رۆۆی نەدا، بەڵام قسەکانیان توندوتیژی و سووکایەتیکردن تێدا بوو. لە کۆتاییدا رایسۆن لەلایەن کارمەندێکی یاریگاکەوە دوورخرایەوە و گەڕایەوە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی.

پەیامنێری بیڵد لە رێگای پاسی تیمەکەدا پرسیاری ئەم ململانێیە لە کۆمان کرد و ئەویش بە پێکەنینەوە گوتی: هیچ نەبوو.
هەروەها پەیامنێرەکە قسەی لەگەڵ رایسۆن کردو لێی پرسی “ئایا کێشەیەک هەبووە؟” بەڵام ئەم یاریزانە تەنها بە تووڕەیی زیاترەوە گوتی “کێشە نییە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button